خانمی یەکەم لەگەڵ بەشێكی خانمانی ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار كۆبووەوە



شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە هۆڵی خاك لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازیکرد لە ژمارەیەك خانمی ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق، خانمی یەکەم گرنگی پشتیوانی ئەو ژنە عێراقیانەی دوپاتکردەوە، کە لەبواری میدیادا کاردەکەن، سەرباری پشتیوانی و دەستگیرۆییکردنیان بۆ بەجێگەیاندنی پەیامی میدیایی خۆیان و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان شان بەشانی براکانیان لەپیاوان.

ئاماژەشی بەوە کرد، خانمانی میدیاکار لە عێراق توانا و لێهاتوویی باشیان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن و گواستنەوەی خەمەکانی هاووڵاتیان و نەهامەتیەکانیان بەشێوەیەکی بابەتی و پیشەییانە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەزیادبوونی ژمارەی ئەو خانمانە کرد، کە لە دەزگاکانی میدیادا کاردەکەن، کە ئاماژەیە بۆ تواناکانیان لەوەلانانی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم کارەکانیان و وتی، “پێویستە دامەزراوەیەکی هاوشێوەی رێکخراوەکانی ژنان پێکبهێنرێت، کە خانمانی میدیاکاری هەموو دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن بەجیاوازی ئایدۆلۆژیاوە لەخۆبگرێت بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانیان لەنێو دەزگاکانی ڕاگەیاندندا”.

لای خۆیانەوە خانمانی میدیاکار دیارترین ئەو ئاستەنگانەیان خستەڕو، کە لەکاری ڕۆژنامەنووسیدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە. پەرۆشی خۆیان دووپاتکردەوە لەسەر بەردەوامی کار و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانیان لەپێشکەشکردنی ناوەڕۆکێکی میدیایی ئامانجدار بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتو و گەشەکردوو، سەرباری گەیاندنی پەیامەکانی پەیوەست بە خێزان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هوشیار و پابەند بە پێودانگە نیشتمانییەکانەوە”.

دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كرایە پشوو
پێت دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كرایە پشوو
پێشەوا هەورامانی: هەژماری من هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە
دوات پێشەوا هەورامانی: هەژماری من هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی دیکەوە
پەیوەنیدر