لەسەر گران كردنی نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەن، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبرێتە بەردەم پەرلەمان و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
كوتله په‌رله‌مانی ئه‌شراف كانون له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق واژۆیان كۆكردۆ‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی میوانداری كردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر هۆكاری زیادكردنی نرخی به‌نزین”.
ڕاشیگەیاندووە، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.
لای خۆشیەوە، محەمەد دەراجی، ڕاوێژكاری هونەری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندووە، “بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی (موحەسەن و سوپەر) بەشێک بوون لە پاکێجێک بڕیار، گرنگترینیان کەمکردنەوەی قەرزی گشتی وڵات بوو لەڕێگەی کەمکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەندێک قەرز بۆ کەمکردنەوەی قەرزی گشتی بۆ 10 ملیار دۆلار، كە قەرزی گشتی کەمترە لە 10%ی بەرهەمی ناوخۆیی.
ئاماەی بەوەشكردووە، ئامانجی ئەم بڕیارە ئەو کەسانەن کە داهاتیان زۆرە، بەڵام هاووڵاتی سادە ئەم بڕیارە کاریگەرییان لەسەر نابێت، هەروەها ئامانجێكی دیكەی بڕیارەكە هەوڵدانە بۆ خۆبژێوی لە بەرهەمە نەوتییەکان و پشت بەستن بە بەرهمی ناوخۆ.