گێڕ به‌گشتی گێڕی ئۆتۆماتیك به‌تایبه‌تی، به‌یه‌كێك له‌گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت، كه ئاسایی ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی شۆفێرانه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كاربكه‌وێت و خراپ ببێت.
له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دونیا و به‌هۆی لۆد و قه‌ره‌باڵغی و زۆری به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌وه، به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك زۆر زۆر بووه و زۆربه‌ی شۆفێران له‌ئێستادا له‌به‌ر ئاسانی به‌كارهێنانی، ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆمانیك به‌كارده‌هێنن.
لێرشدا گرنگترین ڕێنمایی و ئامۆژگاری پسپۆڕان و شاره‌زایان، بۆ ئێوه‌ی شۆفێر ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه چۆن پارێزگاری له‌گێری ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێله‌كانتان بكه‌ن:
1- گێڕه‌كه پێش به‌ته‌واوی وه‌ستانی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه مه‌خه‌ره سه‌ر (P)
ئه‌گه‌ر شۆفێر گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تی (P) پێش وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه وا ده‌كات گێڕه‌كه ڕۆڵی برێك بگێڕێت و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات زیان به به‌شه‌كانی گێڕه‌كه ده‌گات و له‌كار ده‌كه‌وێت و خراپ ده‌بێت.
2- گۆڕینی حاڵه‌ته‌كانی گێڕ ئۆتۆماتیك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تی (N)
هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه هه‌یه به‌شێك له‌شۆفێران ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یش گۆڕین حاڵه‌ته‌كانی گێڕه، ڕاسته‌وخۆ بۆ نموونه له(D)ه‌وه بۆ (R)، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تی (N)، ئه‌مه‌ش تروسی گێڕه‌كه خراپ ده‌كات.
3- داگیرساندنی بزووێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌حاڵه‌تێكدا گێر له‌سه‌ر (P) بێت.
پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له‌كاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلدا گێڕ له‌سه‌ر (P) بێت نه‌ك حاڵه‌تی (N)، بۆئه‌وه‌ی زیان به‌تروسی گێره‌كه نه‌گات.
4- به‌كارهێنانی حاڵه‌تی (N) له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبان له‌حاڵه‌ته‌كانی قه‌ره‌باڵغی و لۆددا.
پێویست ناكات له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیدا شۆفێر گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تی (N)، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه به‌نزین كه‌متر سه‌رف ده‌بێت، به‌ڵكو پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له‌حاڵه‌تی قه‌ره‌باڵغیدا گێر بخرێته سه‌ر حاڵه‌تی (D)، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ فشارێك دروست ناكات و به‌نزینیش سه‌رف ناكات، ئه‌گه‌ر شۆفێر توانی باشترین حاڵه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانێت.
5- به‌كارهێنانی حاڵه‌تی (D) له‌كاتی ڕێگه و شوێنه سه‌ره‌وخواره‌كاندا.
ده‌بێت له‌شوێنه سه‌ره‌وخواره‌كاندا شۆفێر گێڕه‌كه بخاته حاڵه‌تی (D) نه‌ك (N).
6- پێویسته شۆفێر دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (100) هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات ڕۆنی گێڕ بگۆڕێت و فلته‌ره‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی (50) هه‌زار كیلۆمه‌تر ڕۆیشتن بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ڕێنمایی شاره‌زایانه بۆئه‌وه‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خراپ نه‌بێت.