هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل



کۆمپانیان بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی شوبات-دا نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتیان ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” لە ئاماری مانگانەی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە، لە مانگی شوبات-دا تەنها لە کێڵگە نەوتییەکانی بارێزگای بەسرە ٩٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٥٥٤ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوکەوە ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە.

ئاشكراشی كردووە، بەکۆی گشتی ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە، بەڵام ئاماژەی بە كۆی داهاتەكەی نەكردووە.

 

بایكۆت؛ داهاتی سنووری سلێمانی بۆ نیوە دابەزاند
پێت بایكۆت؛ داهاتی سنووری سلێمانی بۆ نیوە دابەزاند
بە وێنە؛ بەنداوێكی گەورەی هەرێم سەرڕێژ دەكات
دوات بە وێنە؛ بەنداوێكی گەورەی هەرێم سەرڕێژ دەكات
پەیوەنیدر