بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر گۆشت جێبەجێدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابوری لە  نووسراوێکدا وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی ئاژەڵ دیاریدەکات.

لە نووسراوێکدا، وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، ئاماژە بە کۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە نووسراوەکەدا هاتووە  کە ڕەسمی گومرگی ئاژەڵی زیندوو بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوەو بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.

دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی وەستا
پێت دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی وەستا
ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
دوات ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
پەیوەنیدر