بەوێنە؛ گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت



ئین سلێمانی پلاتفۆرمی تایبەت بە فێستیڤاڵ لەیەكەمین پرۆژە و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا بەشێوەیەكی قازانج نەویستانە گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی ساز دەكات.

ئین سلێمانی (inSlemani)، كە پلاتفۆرمێكی تایبەت بە فێستیڤاڵە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەیەكەمین پرۆژە و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا بەشێوەیەكی قازانج نەویستانە گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی ساز دەكات ، كە ئامانجی پلاتفۆرمەكە زیندووكردنەوەی خۆشی و كامەرانییە لەنێو دڵی خەڵكەكەیدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە (ئین سلێمانی) دەیەوێت سلێمانیش لە كەشێكی جیاواز و تایبەتدا لەگەڵ وڵاتانی دیكە لە سەرانسەری جیهاندا، ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێ بگێڕێت و خەڵكەكەی بە ئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاوبنێن.

هەروەها دەمانەوێت سلێمانی وەك هەمیشە پێشەنگی كەلتوور، نوێگەری و داهێنان بێت. هەنگاوەكانمان بۆ چوونە نێو ساڵی نوێوە جیاواز و شادیبەخش دەبن.

ئاشكراشیكردووە، كە فێستیڤاڵەكە جگە لەوەی پێشوازییە لە ساڵی نوێ و بڵاوكردنەوەی دڵخۆشییە لە دڵی خەڵكدا، چەندین هەلی كاری بۆ گەنجانی شارەكە رەخساندووە و یارمەتیدەرێكی گرنگە بۆ خاوەنكارە بچووكەكان تاوەكو بتوانن زۆرترین كاڵا بفرۆشن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان. هەروەها فێستیڤاڵەكە هاندەرێكی گەورەیە لە هێنانی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی و بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا داوا دەكەن، كە خەڵكی سلێمانی و هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەم فێستیڤاڵە گەورەیەدا لەگەڵیانبن و پێكەوە دوایین ساتەكانی ساڵی 2022 بەخۆشی و كامەرانییەوە بەسەربەرین و بەهیواوە پێشوازی لە ساڵی 2023 بكەین.

چالاكییەكانی فێستیڤاڵی (inSlemani) ساڵی نوێ بەمشێوەیە دەبن:
1.رازاندنەوەی تەواوی شاڕێی سالم، چەند شوێنێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سەر پرد و ئەندەرپاسەكان.

2.كۆنسێرتی مۆسیقا: 2 كۆنسێرتی گەورە لە شەوانی 30 و31ی بە بەشداری چەندین هونەرمەندی گەورە، گرووپی هەڵپەڕكێ و چەند باندێكی مۆسیقای شەقام بەڕێوەدەچێت.

3.ماركێتی ئین سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 60 خاوەنكاری ناوخۆیی و 40 خواردەمەنی جیاواز دەكرێتەوە و كاڵا و خواردنەكانیان نمایش دەكەن و دەفرۆشن.

4.گەیم زۆن(یاریی شەقام): تۆپ، یاریی بەخت، نیشانەشكاندن، تاقیكردنەوەی هێز، تەڕدەستی، سێرك، یاریی ئاگرین و چەندین یاری دیكە.

5.چالاكی بۆ منداڵان: باڵۆن، فەیسپەینتین (وێنەكێشانی سەر رووخسار)، یاری و دیاری بابە نوئێل، سپایدەرمان، باتمان .

 

 

پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجە كۆدەبێتەوە
پێت پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجە كۆدەبێتەوە
“داهات لە خەرجی زیاترە و هێشتا مووچە دابەش نەكراوە”
دوات “داهات لە خەرجی زیاترە و هێشتا مووچە دابەش نەكراوە”
پەیوەنیدر