کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبینێ سەقامگیر بێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بە نزیکەی 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22
سلێمانی : 21
دهۆک: 21
زاخۆ: 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25