بانكی (تی بی ئای)ی عێراق دەهێنرێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی زۆر باشیان لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من بە ئێمە دا، کە ئەو پڕۆژەیە سەرجەم خزمەتگوزاریە بانکیەکان لەخۆ دەگرێت و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا باوەڕپێکراوە و دەشڵێت: “بڕیارە بانکی TBI بێت بەشداری لەو پڕۆژەیە بکات”.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، “دوێنێ وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ شاندی ھەژماری من لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان بۆ ئێمە دا، کە ھەر کەسێک دەتوانێت بەشداری لەو پڕۆژەیە بکات لەو بانکانەی بەشدارن لە ھەژماری من، کە ژمارەیان پێنج بانکە و ھەمووشیان باوەڕپێکراون و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکاش”.

ڕاشیگەیاندووە، “ھەموو بەشداربووانی ھەژماری من دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاریەکانی بانکی لە پڕۆژەی ھەژماری من وەربگرن، بۆیە پڕۆژەیەکی زۆر باشە و ھیچ گرفتێکی نییە و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری بکەن، چونکە سەرجەم ئەو بانکانەی بەشدارن لەو پڕۆژەیە ھەمووان باوەڕپێکراون”.

باسی لەوەشکردووە، “شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەوردی باسی پڕۆژەی ھەژماری منیان کرد و بڕیارە بانکی تی بی ئایش بێت بەشداری لەو پڕۆژەیە بکات”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پڕۆژەیە لەسەر دەستپێشخەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەدیجیتاڵکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بانکی، کە خزمەتێکی باشی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە گفتووگۆکان بەردەوام دەبن لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حکومەتی عێراق.

 

كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
ماوەی 6 ڕۆژ لە هەرێم كرا بە پشووی فەرمی
دواتر ماوەی 6 ڕۆژ لە هەرێم كرا بە پشووی فەرمی
ەیوەندیدار