وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە پۆلیسی فەرەنسا دەكات دان بەخۆدا بگرن لەبەرامبەر ڕووبەڕووبونەوەكانیان لەگەڵ كۆبوونەوەی ئاشتیخوازانەی خۆپیشاندەران .
ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێران ئیدانەی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانە لە پاریس دەكات، كە بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك كەسی بێ تاوان .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەوڵاتەكەی بەتوندی نیگەرانە لە كەوتنە مەترسی گیانی خەڵك بە تایبەتی موسڵمانان و كەمینەكان و كۆچبەران، بۆیە لە سەر پۆلیسی فەڕەنسا پێویستە لەروڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاشتیخوازانەی خۆپیشاندەران دان بەخۆدا بگرن .