مەسعود بارزانی :ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت



سەرۆکی پارتی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و باسی هەڵبژاردن و دۆزی کورد و کێشەی بودجەی هەرێم لەگەڵ عێراق کرا،و مەسعود بارزانی ڕایگەیاند” پارتی لە ساڵی ١٩٩١ ەوە هەمیشە دەنگی یەکەمی هێناوە و براوەی یەکەم بووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن بە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراقی ڕاگەیاند،  كە هەر لە 1991ەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە.

وتیشی، ماوەی دووساڵە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت، ئێستاش بە بڕیاری سیاسی دادگای فیدڕاڵ و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەسكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت،” ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین بەڵام دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگای فیدڕاڵ كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت”

بارزانی ڕاشیگەیاند كە ناچنە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگای فیدڕاڵ كە تێیدا دادگا خۆی خستووەتە جێگەی دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، و داواكارییەكانی پارتی یاسایی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ڕاست و ڕەوا و بێگەردە.

مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت بۆ لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان،و وتی”پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستان دروست بووە نەك بە بڕیاری دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان.

باڵیۆزی بەریتانیا بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاند، لە نیگەرانییەكانتان تێ دەگەین و لێرەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەشدار و هاوكار بن بۆ چارەسەری كێشەكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد.

بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پێت بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە كەسێك گیانی لەدەستدا
دوات بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە كەسێك گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر