سامسۆنگ پەردە لەسەر گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 لادەدات، کە پڕن لە داهێنانی ناوازە و ئاسایش



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5Gلادا، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی سامسۆنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داهێنانە پێشکەوتووەکانی مۆبایل بە هەمووان بگات.

ئەم مۆبایلە زیرەکانە تایبەتمەندی ئاسایشی گشتگیریان هەیە وەکو Knox Vault، لەگەڵ توانا نوێیەکانی وێنەگرتن کە لە کامێرای پێشەنگی گالاکسیەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، هەروەها شاشەیەکی سەرنجڕاکێش کە بە تەکنەلۆژیای Vision Booster دەوڵەمەند کراوە، کە لەگەڵ ژینگەی بەکارهێنەران دەگونجێت بۆ ئەزموونێکی ناوازەی بینین.

تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: “بە زنجیرەی گالاکسی A، نوێترین تەکنەلۆژیامان فراوانتر دەکەین بۆ بنکەیەکی بەکارهێنەری فراوانتر بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی خەڵکی زیاتر دەتوانن دەستیان بە سوودەکانی بگات، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ناساندنی تایبەتمەندی زیاترین لەم زنجیرەیەدا لەم ساڵدا، بەتایبەتی سەکۆی سامسۆنگ Knox Vault کە بۆ یەکەمجار لەم گروپەدا یەکخراوە، ئێمە شانازی دەکەین کە بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی A دەتوانن چێژ لە ئەزموونە ناوازەکانی مۆبایل وەربگرن بە شێوەیەکی سەلامەت و متمانەپێکراو”.

ناوەندێکی کات بەسەربردن و داهێنان بە توانای وێنەگرتنی جۆراوجۆر و شاشەیەکی نمایشی جیاواز پرۆسێسەری سیگناڵی وێنەی زیرەکی دەستکردی گالاکسی A55 5G (ISP) وێنەی سەرسوڕهێنەر لە ڕووناکی کەمدا دروست دەکات، پێوەرێکی نوێ بۆ زنجیرەی گالاکسی A دادەنێت، تەنها پەیوەندی بە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانەوە نییە، چونکە دۆخی وێنەی شەوی Night Portrait و ڤیدیۆی 12-bit HDR دڵنیای دەدەن کە تاکەکان لە هەر وێنەیەک بە شێوەیەکی نایاب دەرکەون، بۆیە گرتنی یادەوەرییەکان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت هەرگیز پشت بە ڕووناکییەکی تەواو نابەستێت.

گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5G تایبەتمەندییە ناوازەکانی فۆتۆگرافی پێشکەش دەکەن کە ئامێرەکانی گالاکسی سامسۆنگ پێی ناسراون، لەوانەش تواناکانی وەکو جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS) و جێگیرکردنی وێنەی دیجیتاڵی ڤیدیۆیی (VDIS)، دڵنیابوون لەوەی کە وێنە و ڤیدیۆکان بە ڕوونی دەمێننەوە، تەنانەت لەکاتی گرتنی ناوەڕۆک لەکاتی جوڵەدا.

بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە سەیرکردنی نوێترین بەرنامەکان یان گەڕان بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەربگرن بە بەکارهێنانی شاشەکانی Super AMOLED، کە ڕوونییەکی درەوشاوە بە ڕوونییەکی بەرز پێشکەش دەکەن. جگە لەوەش شاشەی 6.6 ئینچ لەسەر هەردوو مۆبایلی گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5Gدیمەنێکی ڕوون و ڕووناک لە بارودۆخی ڕووناکی جیاوازدا مسۆگەر دەکات، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی Vision Booster.

تایبەتمەندییە ئەمنییە بەهێزەکانی سامسۆنگ بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی زیرەک و هەمیشە بۆ کڕیاری زیاتر، ئەمساڵ سامسۆنگ بۆ یەکەمجار یەکێک لە داهێنەرترین تایبەتمەندییە ئەمنییەکانی سەرەکی خۆی کە ناوی Samsung Knox Vault ە بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی A پێشکەش دەکات، لەنێویاندا مۆبایلە نوێیەکانی گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5G. و Samsung Knox Vault چارەسەرێکی ئەمنییە کە لەسەر بنەمای ئامێر و بەرگری لە هاک و پارێزگارییەکی گشتگیر لە دژی هەردوو هێرشی ئامێر و بەرنامەکان دابین دەکات.

Samsung Knox Vault کاریگەرە لە پاراستنی زانیارییە گرنگەکانی ئامێرەکەدا، لەوانەش بڕوانامەی شاشەی قوفڵکردن وەک PIN و وشەی نهێنی و نەخشەکان، جگە لەوەش کلیلی کۆدکردنی ئامێرەکە دەپارێزێت، دڵنیای دەدات لەوەی کە زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەران کە لەسەر ئامێرەکە هەڵگیراون کۆدکراون، تەنها بەکارهێنەرێک کە بڕوانامەی شاشەی قوفڵی دروستی هەبێت دەتوانێت دەستی بگات بە داتاکانی، تەنانەت ئەگەر ئامێرەکە ون بێت یان دزرابێت.

مۆبایلەکانی گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5G بە شێوەیەکی زیادە لەلایەن Samsung Knoxەوە پارێزراون کە سەکۆی ئاسایشی فرە چینە لە گالاکسی Samsung Knox وەک یەکێک لە سەکۆ ئەمنییەکانی جیهان ناسراوە، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی زانیارییە گرنگەکان و پاراستن لە خاڵە لاوازەکان.  هەروەها ستراتیژییەکی گشتگیر دەگرێتەبەر کە تەواوی ئیکۆسیستەمی گالاکسی دەگرێتەوە.

زنجیرەی گالاکسی A ڕێوشوێنی ئاسایشی زیاتر لە ڕێگەی تایبەتمەندی Auto Blocker دابین دەکات بۆ بەرزکردنەوەی پاراستن و تایبەتمەندی Auto Blocker کاتێک چالاک دەکرێت دەتوانێت ڕێگری بکات لە دابەزاندنی بەرنامەکان لە سەرچاوەی بێ مۆڵەتەوە، ئەنجامدانی پشکنینی ئاسایش لەسەر بەرنامەکان بۆ ناسینەوەی بەرنامەی زیانبەخش، فەرمانە زیانبەخشەکان و دامەزراندنەکانی بەرنامە ڕێگری بکات کاتێک لە ڕێگەی کەیبڵی USB پەیوەست دەکرێن.

بەکارهێنەرانی زنجیرەی نوێی گالاکسی A سوودمەند دەبن لە داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی، کە ڕێگەیەکی گونجاو بۆ چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی داتاکانیان و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکان بە ئارەزووی خۆیان و پاراستنی کۆنترۆڵی ڕێکخستنەکانی نهێنی خۆیان دابین دەکات، تایبەتمەندی هاوبەشکردنی تایبەت کە لەناو Quick Share دا دروستکراوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئەو فایلە تایبەتانەی کە زانیاری کەسی یان دارایی هەستیاریان تێدایە بە شێوەیەکی پارێزراو و کۆدکراو هاوبەش بکەن.

نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی گالاکسی A پابەندبوونی سامسۆنگ بەرجەستە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی و گونجاوی ئامێرەکانی گالاکسی بە درێژخایەنی و بە گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5G بەکارهێنەران دەتوانن تا چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید و One UI وەربگرن، لەگەڵ پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش، ئەم پابەندبوونە بەشدارە لە باشترکردنی سووڕی ژیانی ئامێرەکان، دڵنیابوون لەوەی کە بە درێژایی ژیانیان بە نوێترین وەشانی گالاکسی و تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید دەمێننەوە.

ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ گالاکسی کە هەمیشە لە گەشەکردندایە

گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5Gبە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ ئیکۆسیستەمی گالاکسیدا یەکدەگرنەوە، ئەزموونێکی نەرم و پەیوەستکراو لە سەرانسەری ئامێرە جیاوازەکانی گالاکسیدا بە بەکارهێنەران دەبەخشێت. هەروەها دەتوانن ئامانجەکانی لەشڕێکی خۆیان بەدواداچوون بکەن بە بەستنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی گالاکسی A بە ئامێرەکانی وەکGalaxy Fit3 یان Galaxy Watch6. سەرەڕای ئەوەش، بە یارمەتی گۆڕینی خۆکاری Auto Switch، پەیوەندییە هاتووەکان بە ئاسانی ئاڕاستە دەکرێنەوە بۆ بیستۆکی Galaxy Buds FE ی بەستراو بۆ ئاسانکاری زیاتر.

هاتووچۆى سلێمانى شکاندنى بایکۆتى ڕاگەیاند
پێت هاتووچۆى سلێمانى شکاندنى بایکۆتى ڕاگەیاند
فوئاد حسێن: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزە
دوات فوئاد حسێن: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزە
پەیوەنیدر