عێراق لەبارەی کێشەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا



وەزارەتی نەوتی عێراق لیژنەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەو گرفتەکانی نەوتی هەرێم پێکهێناو هەوڵدەدرێت بە زوویی بەڕێگەی یاسایی و دەستوری کێشەکان چارەسەر بکرێن.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: کاری لەپێشینەی حکومەت چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێمە بەڕێگەی یاسایی و دەستووری و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان چڕ کراونەتەوە،

وتیشی،  لیژنەی هونەری و یاسایی لە نوێنەرانی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێم پێکهێنراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان ، و سودانی وەزارەتی نەوتی راسپاردووە لیژنەیەکی تایبەتمەند سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان،

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە،  بەهۆی کەڵەکبوونی هەڵە و کەموکوڕییەکانی پێشوو لە کەرتی نەوت لە نێوان هەردوو حکومەتدا، رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە ناوەند ئاڵۆز بووە و ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە دەیەوێت کارەکانی ڕادەستکردن و کیشەکان چارەسەر بکات و بە زووی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولا.

ساڵانێکە کێشەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕوو لە ئاڵۆزییە، بەتایبەت دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە بڕیاری دادگای پاریس، وا زیاتر لە ساڵێکە نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و عێراقیش کێشەی لەگەڵ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە و کرێی کۆمپانیاکانی نەوت هەیە لە هەرێم، و ئامادەنییە ئەو بڕەپارەیە بداتە کۆمپانیاکان کە جیاوازییەکەی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ چەند قاتە، بۆئەمەش لەماوەی ئەمساڵەدا زیانی ملیاران دۆلار بەر کەرتی نەوت لە هەرێم و عێراق کەوتووە، و ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەکانش بە نادیاری ماوەتەوە،

بەرواردێک لەنێوان نەورۆزی بەرخۆدان‌و یادێکی ساردوسڕی حزبی
پێت بەرواردێک لەنێوان نەورۆزی بەرخۆدان‌و یادێکی ساردوسڕی حزبی
ڕەمەزان و تای ( زیادەڕۆیی) کردن
دوات ڕەمەزان و تای ( زیادەڕۆیی) کردن
پەیوەنیدر