میدیای یەكێتی: ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە زیانی 6 بۆ 10 ملیۆنی لە هەر فەرمانبەرێك داوە



وەزارەتی دارایی ھەرێم داوا لە وەزارەتەکان دەکات لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچە، لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ئامادە بکەن، کە ماوەی ھەشت ساڵە راگیراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پشكی یەكێتی دەڵێت: “یەکێک لە سوودەکانی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆرانە، کە ماوەی 8 ساڵە بەنایاسایی حکومەتی هەرێم ڕایگرتووە”.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم کە ٢٤ی٣ ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، تیایدا سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ٣ی٢٠٢٤ لیستێکی تریش ئامادە بکەن کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا بێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پشكی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند: “بەوپێیەی لە داهاتوودا حکومەتی عیراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین دەکات، هیچ ئەرکێکی دارایی ناکەوێتە سەر حکومەتی هەرێم بۆیە دارایی هەرێم لەم کاتەدا داوای لیستی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی لە وەزارەت و دەستەکان کردووە”.

دەشڵێت: “8 ساڵە حکومەتی هەرێم ستەم لە مووچەخۆرانی دەکات و بەنایاسایی پلەبەرزکردنەوەی ڕاگرتووە، لەئێستاشدا یەکێک لە مەرجەکانی گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆران دەبێت، کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانە”.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، ماوه‌ی 8 ساڵه‌ به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی‌ له‌ هه‌رێم پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراوه‌، كه‌ بۆ زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوو یان سێ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌كات، بەوەش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بڕی 5 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار هه‌تا 9 ملیۆن و 600 هه‌زار دینار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵای ژمارەیەک فەرمانبەر، کە بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاڕاستەیان کردبوو، ئاماژەی بەوەداوە: “لەگەڵ ئەوەی ئەو پرسە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە، بەڵام بە دروستبوونی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بە ئاسایی پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکاتەوە و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق شتێک نامێنێت بەناوی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە”.

ڕاوێژكارێكی یاسایی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بنبڕە و دەبێت تەوتینی مووچە لە بانكە حكومییەكان بێت
پێت ڕاوێژكارێكی یاسایی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بنبڕە و دەبێت تەوتینی مووچە لە بانكە حكومییەكان بێت
ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێم گەیشتە سەرووی 5 ملیار مەتر سێجا
دوات ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێم گەیشتە سەرووی 5 ملیار مەتر سێجا
پەیوەنیدر