ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێم گەیشتە سەرووی 5 ملیار مەتر سێجا



بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتۆتە ناو هەرسێ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک و چاوەڕوان دەکەن لە دوو مانگی داهاتوودا ئاوێکی زیاتر لە بەنداوەکان کۆبکەنەوە.

لە ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بەنداوەکانی (چەمرگە، شەوگێڕ، ئاقوبان، دێوانە، خەنەس و توڕەجار) تەواوکراون و هەریەک لە بەنداوەكانی (گۆمەسپان و بەستۆرە) ئەمساڵ تەواو دەبن، ئاوی گلدراوە لەو بەنداوە نوێیانە گەیشۆتە نزیکەی 100 ملیۆن مەتر سێجا، کۆی ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 5 ملیار و 150 ملیۆن مەتر سێجایە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم به‌ میدیای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕاگه‌یاندووە، “لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردودا 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتۆتە ناو هەرسێ بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک؛ چاوەڕوان دەکەین لە دوو مانگی داهاتودا ئاوێکی زیاتر لە بەنداوەکان کۆبکەینەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژ بوون، دوو بەنداوی دیكه‌ ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر دراوە، بۆ ئەوەی پارەی نەختی بۆ دابین بکرێت، ئەوانیش بەنداوی (بانوی تاڵەبان و خۆرنەوەزانە لە گەرمیان)؛ هەروەها پلانمان هەیە بۆ ئەوەی بەنداوی (چەقچەق) لە سلێمانی تەواو بکرێت.

ژمارەی ئەو بەنداوانەی لە دروستکردندان شه‌ش بەنداون و بە تەواوبونیان سوودێکی گەورە بە سامانی ئاو دەگەیەنن.

حكومه‌تی هەرێم ڕایگەیاندووە، پلانیان هه‌یه‌ بۆ زیادکردنی ئاوی سەرزەوی، پاراوکردنی ئاوی ژێرزەوی، دەوڵەمەندکردنی سامانی ماسی، سەرچاوەیەک بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری، سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ کشتوکاڵ و ئەژەڵداری، هەروەها گۆڕینی کەشوهەواو و زیادبونی سەوزایی.

میدیای یەكێتی: ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە زیانی 6 بۆ 10 ملیۆنی لە هەر فەرمانبەرێك داوە
پێت میدیای یەكێتی: ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە زیانی 6 بۆ 10 ملیۆنی لە هەر فەرمانبەرێك داوە
پەرلەمانتارێك: داهاتی 26 مەرزی نافەرمی هەرێم نادیارە
دوات پەرلەمانتارێك: داهاتی 26 مەرزی نافەرمی هەرێم نادیارە
پەیوەنیدر