پەرلەمانتارێك: داهاتی 26 مەرزی نافەرمی هەرێم نادیارە



پەرلەمانتارێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی تەنها ٤ مەرز خراوەتە ڕوو، ٢٠ مەرزی دیكە هەیە كە نەحكومەتی هەرێم و نەعێراق بەفەرمی نەیناساندوون و دەشڵێت: “سەدان بواری كۆكردنەوەی پارەوەرگرتن هەیە نەخراوەتە ڕوو بۆ لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم”.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی وردبینی لیژنەیەكی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم، داهاتی تەنها ٤ مەرز خراوەتە ڕوو، ٢٠ مەرزی دیكە هەیە كە نەحكومەتی هەرێم و نەعێراق بەفەرمی نەیناساندووە! شەش مەرزی دیكە هەیە عێراق بەفەرمی نەیناساندووە! داهاتەكانیشیان نادیارە!

ڕاشیگەیاند، هەرێم كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆی لە (٦) بواردا دیاریكردووە، بەڵام ھیچ یەكێك لەو داھاتانە تەسلیم نەكراوە بۆ وردبینی، لەكاتێكدا سەدان بواری كۆكردنەوەی پارەوەرگرتن هەیە نەخراوەتە ڕوو بۆ لیژنەكە.

سۆران عومەر دەڵێت: “دەوازە سنورییەكان تەنھا (٤) دەروازە و دوو كارگۆی فڕۆكەخانە داھاتیان دیاریكراوە ئەوانیش (ئیبراھیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، فڕۆكەخانەی ھەولێر، فڕۆكەخانەی سلێمانی) داھاتەكەیان كەخراوەتەڕوو (٦٦٦ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دینار) بووە، ئیبراھیم خەلیل ٣٥٨ ملیار، حاجی ئۆمەران ١١٠ ملیار، پەروێزخان ١١١ ملیار، باشماخ ٧٨ ملیار، فڕۆكەخانەی ھەولێر ١٣ ملیار، فڕۆكەخانەی سلێمانی ٤ ملیار دینار)”.

ڕوونیشی كردەوە، 7 بەڕێوەبەرایەتی گومرگیش ھەیە (سلێمانی، زاخۆ، ڕاپەڕین، ھەولێر، دھۆك، مێرگەسور، بەڕێوەبەرێتی گشتی گومرگ) داھاتیان (٥٣ ملیار و ٧٤٣ ملیۆن دینار)ە.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، 6 دەروازەی دیكە ھەیە لەلایەن حكومەتی ھەرێم دانی پێدانراوە لەلایەن حكومەتی عێراق بەفەرمی نەناسێنراوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت ئەوانیش (كێلێ، سەیران بەن، سەرتەك پشتە، شوشمێ، سەرزێڕ، سێماڵكا).

ئاشكراشی كرد، ٢٠ دەروازی دیكە ھەیە لەلایەن حكومەتی ھەرێم و حكومەتی عێراقیشەوە دانی پێدا نەنراوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت (زەڵێ، قندۆڵ، موسەك، چۆمان، شابەدین، بارێ، سیرین، میشیاو، كونە وشك، ئەحمەد ئاوا، كونە مێرو، دارۆخان، بادالان، وشیای، دەرەی مەر، ھاوار، كمە، بیارە، بیمارۆك، ھاوار.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردۆتەوە، لە ١/١ تاكو ٣١/٦/٢٠٢٣ بڕی (٢ ترلیۆن و ٨٣ ملیار دینار) خراوەتە ڕوو لەناویدا (١٥٩) ملیار دینار تۆماركراوە، كەلەئەمریكیەكان وەرگیراوە.

 

ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێم گەیشتە سەرووی 5 ملیار مەتر سێجا
پێت ئاوی گلدراوە لە تەواوی بەنداوەکانی هەرێم گەیشتە سەرووی 5 ملیار مەتر سێجا
یەکێتی مامۆستایان داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکات بۆ جەژن
دوات یەکێتی مامۆستایان داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکات بۆ جەژن
پەیوەنیدر