ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژەکانی پشووی جەژنی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد کە چوار ڕۆژە و هەرێمی کوردستانیش هەمان خشتەی پشووی هەیە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 26ی ئادار ڕایگەیاند، پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان لە 9ی نیسانەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی 14ی نیسان دەوامی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت دەستپیدەکاتەوە، و هاوکات ئەم پشووە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردسان، ٩ی نیسان بەبۆنەی یادی ڕزگارکردنی عێراقەوە پشووی فەرمییە و لە ١٠ی نیسانەوە پشووەکانی جەژن دەستپێدەکات و ١٤ مانگ دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە