لە سبەینێوە بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا و ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد سبەی سێ شەممە 26/3/2024 لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە شەپۆلێکی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی سنورەکەدا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینن لەناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک بەرێژەی 4 تا 5 بەراورد بە ئەمڕۆ و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە کاتەکانی سبەی شەو ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و باکوری گەرمیان بەلاوازی ئەگرێتەوە و تەنھا ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێ شوێنێش بارانێکی کورت خایانی مامناوەند ئەبێت و پلەکانی گەرما لەم ناوچانەدا بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی دەشڵێت: “کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان ئەبێت و بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە 27/3/2024 کۆتای پێدێت ھەر لە ڕۆژی چوار شەممەوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەشی تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر ئەبێت و پلەکانی گەرما پلە پلە ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە”.