وەزیری پەروەندییەكانی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە داواكارییەكی پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ڕاگرتن و بلۆك كردنی تیكتۆك و دەشڵێت: “لە یەك مانگدا سەردانی ماڵپەڕە پۆڕنەكان نیو ملیاری تێپەڕاندووە”.
هیام ئەلیاسیری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ژمارەی سەردانەکان بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەکان لە ماوەی مانگی یەک-ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیار بینەر بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی سەردانەکان بۆ ئەو سایتانە لە ماوەی مانگی شوباتدا کەمیکردووە بۆ ٨٩ ملیۆن سەردان”.
ئاشكراشی كردووە، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا، کە زۆرترین سەردان و سەیرکردنی سایتە پۆرنۆگرافییەکانیان هەیە و دەشڵێت: “داواکارییەکیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ بلۆککردنی ئەپڵیكەیشنی تیک تۆک”.
ئەلیاسیری جەختی لەسەر “پێویستی هاوکاری نوێنەرانی گەل لە پەرلەمانی عێراق کردەوە بۆ قەدەغە كردنی ئەو ئەپڵیكەیشنانە”.