مشتومڕى مه‌عریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو دروست بكات
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له بنچینه‌دا مرۆڤایه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى مێژووییه‌كى ته‌واو نووسراوى نییه، به لاسه‌نگى ئه‌و مێژووه گه‌یشتووەته ڕۆژگارى ئه‌مڕۆمان، به‌لاى «ماركس» ه‌وه ئه‌م لاسه‌نگییه وا چاره‌سه‌ر ده‌كرێ كه كۆمه‌ڵگاى بێ چین و دیكتاتۆرییهتى پرۆلیتاریا به‌رجه‌سته بێ، به‌لاى ” فارابی” یه‌وه كۆى پرۆسه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى دا به ” شارى چاكه‌كاریی- مه‌دینه فازیله” ئۆقره ده‌گرێ، لاى هیگڵ له حكومه‌تى بڕوسیادا، لاى ” فۆكۆیاما” لاسەنگی مێژوویی کاتێک ڕاست دەبێتەوە کە بڕیارى مردنى ماركس و ئیشتراکییەت بدرێ، دیموكراتیهتى ئازاد بكرێته دوا قۆناغى مێژوو.
ئیتر چۆن ئه‌نه‌ناس له‌سه‌ر مانگ ناخورێ، ئاوهاش كۆمه‌ڵگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه‌داریی -دیمو‌كراتى ناتوانن ئازادانه و دیموكراتانه بژین. بۆیه فۆكۆیاما له‌ساڵى (1991) دا لایوایه ڕێككه‌وتنى ڕووسیا و ئەمریكا «بۆ ئەو کاتەی دوای کۆتاییهاتنی جەنگی سارد» حه‌تمیه‌ته؛ چونكه پێویسته ته‌ماشاى واقیع و مێژوو وا بكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ى كه خۆى هه‌یه‌و، ده‌ڕواته پێش، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه تۆ پێویستته وا بچێته پێش و بگونجێت.
به‌هه‌مان شێوه، به‌لاى جوله‌كه‌وه، گه‌یشتن به (الارض الميعاد) و لهنیلهوه بۆ فورات، ڕه‌نگه ڕاستکردنەوەی لاسەنگی مێژوویی بێ، ئێمه ئه‌وه د‌رك دەكه‌ین مێژوو بابه‌تێكى دروستكراوه، هه‌ندێكجار تۆى مرۆڤ هه‌بیت یان نه‌بیت کات (زەمەن) بۆخۆى هه‌ر ده‌ڕوا، تۆ هیچ ڕۆڵێكى وات نییه.
هه‌ندێكجاریش به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌شێت مێژوو دووله‌ت بكرێ وه‌كو زۆربه‌ى جار ده‌وترێ پێش و پاش شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى (1789)..جاری وا هەیە دەوڵەتێک بێ مێژوو دروست ده‌كرێ؛ وه‌كو ئه‌وه‌ى “خێزانى ڕۆتشێڵد” په‌یمانى بهلفۆڕیان به به‌ریتانیا ئیمزاكرد، كه پشتگیریی دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك بۆ جوله‌كه بكه‌ن له‌سه‌ر خاكى فه‌ڵه‌ستین.
ڕۆتشێڵد (1821)، خێزانێک کە (5) كوڕیان هه‌بوو، هه‌ر یه‌كێكیانى نارد بۆ وڵاتێك، بۆ ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا، بۆ هه‌ریه‌كه‌شیان «بانك» ێكیان كرده‌وه، ئه‌وا نزیكه‌ى دووسه‌د ساڵه ڕۆتشێڵد وه‌ك خێزانێكى بچوك ده‌ستیان به‌سه‌ر بەشێکی بەرچاوی سامانی دونیادا گرتووه، مه‌به‌ستیان بێت کاریگەریان لەسەر نرخى زێڕ، دراو، نه‌وت، غاز..تا دوایی هەیە و جڵه‌وی پێ ده‌كه‌ن.
سەبارەت بە کورد؛ شەپۆلی مۆدێرنیتی و جیهانگیریی لە دوای ڕووخانی دیواری بەرلین، کۆتاییهاتنی جەنگی سارد، جەنگی دووەمی کەنداو بە خێرایی پرسی کوردیی لە هەموو بوارێک‌دا کرد بە بەشێک لە خۆی، لە باتی ئەوەی کورد لە «مۆدێرنیتی» تێ‌بگا و بچێتە ناو ئەو مێژوە نوێیەوە، ئەمە بابەتێکی گرنگە، وەک ئەوەی چەند ئەسپێکی گەورە (کە گوزارشتە لە زلهێزەکان) پێکەوە عارەبانەیەکی گەورە (کە گوزارشتە لە سیستەمی جیهانیی) ڕابکێشن، ناو- بە-ناو مێش و مەگەز دەنووسێن بە جەستەی ئەسپەکەوە، ئەم مێش و مەگەزانە خۆیان لێ دەگۆرێ وا تێدەگەن کە ئەوە ئەوانن عارەبانە گەورەکە ڕادەکێشن.
ڕاستییەکەی ئەوە ئازایەتی مۆدێرنیتی و ئامڕازەکانیەتی پرسی ژینای ئەمینی لە هەفتەیەکدا ملیارەها کەسی ئەم گۆی زەوییە دەهێنێتە سەرهێڵ و سەدان ناوەندی فەرمی جیهانی و نێودەوڵەتی هەڵوێستیان هەیە.
بە ڕاستییەکەی، پرسی کورد لە ئەولەویەتی جیهاندا نییە، كورد، ناوى له هیچ فه‌رهه‌نگێكى ئه‌م دونیایه‌دا نه‌ماوه، مێژووى ئه‌م نه‌مانه‌ش به بڕواى من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده كه خۆرئاوا له‌برى شمشێر به زانست و به پیشه‌سازیی غهزووى جیهانى سێهه‌مى كرد؛ شارستانیەت ڕەوت و شێوەیەکی نوێی وەرگرت.
بۆیە، بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو درووست بكات پێویستى به دوو چوارچێوه هه‌یه:
یه‌كه‌م: چوارچێوه‌یه‌كى دونیایی، كه‌خۆى له شهبهنگێكى مه‌عریفى، سیاسی، ئابوری، دیبلۆماسی و هه‌واڵگیریی هاوچه‌رخدا دەبینێته‌وه، ڕۆشنتریش ئاماده‌گى كورده وه‌ك نوخبهیهكى پێكه‌وه گرێ‌دراو له دونیادا.
دووه‌م: چوارچێوه‌یه‌كى ده‌ستوریی، یاسایی، جوگرافى، سیاسیی (بۆ ئاستی ناوخۆ) ئه‌مه‌ش ته‌نها به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه دروست نه‌كرێ بۆ سه‌دان ساڵى تر پێكهاته‌ى كه‌سێتى مرۆڤى كورد، به ڕووخاوى و ڕه‌نگ زه‌ردى ده‌مێنێته‌وه.
ئەم چوارچێوە دونیایی و نێوخۆییە درووست نابن، تەنها لەبەرئەوەی کورد دژە- ئەقڵن، ئەقڵ و مەعریفە لە پەراوێزی پەراوێزەکاندایە؛ زۆر زێدە ڕۆیی نییە بوترێ حیزب و دەزگای کوردیی یەکێک لە ئیشە سەرەکییەکانیان ئەوەیە کە ئەقڵ و تێگەیشتنی گەورە لە هەموو شتێک و لە هەموو شوێنێک دوور بخەنەوە، بێزاری بکەن، کێشەی بۆ درووست بکەن، بۆیە باشترین دەرفەت بۆ چوونە پێشەوە لەناو دەزگاو حیزبی کوردییدا، دەناو چوارچێوەی کوردی‌دا ئەوەیە؛ خۆت وەک بێ ئەقڵ و سەرکز و بێ پرۆژەیەک نیشان بدەی.
خوێندنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌ى فشارى ڕۆتشێلد له‌سه‌ر حكومه‌تى به‌ریتانى بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى جوله‌كه، بۆ ئه‌وه‌یە تێبگه‌ین چۆن مێژوو وە چۆن شارستانیه‌ت بینا بكه‌ین، جوله‌كه چۆن ئیدامه‌ى مێژووى شارستانیه‌ت ده‌ده‌ن.