هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا



ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزتربوەوە، بەجۆرێك 100 دۆلار 155 هەزار دیناری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25\12\2022 ، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار، پەڕلەمانتارێكی عێراق هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بانكی ناوەندی بەهۆی پشووەكان، ڕۆژانی ٢٣،٢٤،٢٥ ی ئەم مانگە هیچ بڕە دۆلارێكی نەفرۆشتووە، بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت، بۆ ڕۆژەكانی ٢٦،٢٧،٢٨،٢٩ ئەم مانگە بڕی ٣٤٨ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێ كە ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ناوخۆیەو ١٢٨ ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵەو دەرەوەی وڵاتە ئەمەش كەمترین خستنەبازاڕی دۆلارە بەبەراوردی هەفتەكانی پێشووی ئەم مانگە.
پەیوەندیدار بەو بابەتە، یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت هەتا كۆتایی ئەمساڵ و هاتنی ساڵی نوێ‌ نرخی دۆلار لەبەرزبوونەوەدا بێت.

حەشارگەیەكی داعش خاپوور كرا
پێت حەشارگەیەكی داعش خاپوور كرا
وەزیری بەرگری توركیا چووە سنوورەكانی سووریا
دوات وەزیری بەرگری توركیا چووە سنوورەكانی سووریا
پەیوەنیدر