وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فەرماندە باڵاكانی سوپای توركیا یەكە سەربازییەكانی سەر سنووریان لەگەڵ سووریا بەسەر كردەوە.
ئاكار و شاندی یاوەری لە فڕۆكەخانەی هاتای لەلایەن فەرماندەی سوپای دووەم، مەتین گوراك و بەرپرسانی دیكەوە پێشوازییان لێ كرا و دواتر چوونە فەرماندەیی كەرتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار.
وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار دوای سڵاوكردن لە سەربازانی ریزگرتوو، چووە ژووری ئۆپەراسیۆنەكان و زانیاری وەرگرت لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و چالاكییەكان.
بەسەركردنەوە و زانیاری وەرگرتن لەسەر سنوور لەلایەن وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار و شاندی یاوەری بەردەوامە.