حزبێكی هەرێم پاڵپشتی بۆ بایكۆتی فەرمانبەران ڕاگەیاند



هاوپەیمانیی نیشتمانی كوردستان پاڵپشتی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند و جەختدەكاتەوە، مووچەكانیان كراونەتە بارمتە و دوای چەندین مانگ دواكەوتنیش هێشتا مووچەیان پێ نادرێت.

شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردانیان لە بایكۆتكردن بەرز دەنرخێنێت و دەشڵێت: حكوومەتی كاربەڕێكەر زۆر بەئاسانی ئەتوانێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بە زیادیشەوە دابین بكەن، كەچی هێشتا قووتی خەڵكیان بە بارمتە گرتووە و ململانێی سیاسیی خۆیانی پێوە دەكەن”.

هاونیشتمانییانی هێژا
فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی

دوای 32 ساڵ لەژێر سێبەری حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان دەبینین كە مووچەخۆران مووچەكانیان كراونەتە بارمتە و دوای چەندین مانگ دواكەوتنیش هێشتا مووچەیان پێ نادرێت، ئەمەش نیشانەیەكی ڕوونی دۆڕان و دۆشداماوی و داڕمانی حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێمە كە ماوەی بەسەر چووە.

ئەو پاساو و چەواشانەش كە دەوترێت ناتوانین مووچە بدەین یان پارە و هەموو پاساوەكانی دیكە، تەنیا و تەنیا خۆگێل كردن و خۆڵكردنە چاوی خەڵكە و هیچی ڕاست نییە، حكوومەتی كاربەڕێكەر زۆر بەئاسانی ئەتوانێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بە زیادیشەوە دابین بكەن، كەچی هێشتا قووتی خەڵكیان بە بارمتە گرتووە و ململانێی سیاسیی خۆیانی پێوە دەكەن.

هاوپەیمانیی نیشتمانی پشتیوانی تەواو لە مووچەخۆرانی هەرێم دەكات و بڕیاردانیان لە بایكۆتكردن بەرز دەنرخێنێت، هاوكات ڕای دەگەیەنێت حكومڕانی لە هەرێم ناتوانێت وەك پێویست خزمەت بەهاووڵاتیانی بكات، وەكەسانێكی شیاو لە شوێنی شیاودا نین تا بتوانن ببنە خزمەتكاری خەڵك ،ببنە بەرپرس و كاربەدەست تاوەك و چیی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان نەكرێنە قوربانی و ماف و ئەركیان پارێزراو بێت.

شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی
٢٤ی ئاداری ٢٠٢٤

بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە
پێت بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە
پارێزگاری سلێمانی: دەست لە قۆرخکردنی داهاتی گشتیی هەڵبگرن و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەنەوە
دوات پارێزگاری سلێمانی: دەست لە قۆرخکردنی داهاتی گشتیی هەڵبگرن و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەنەوە
پەیوەنیدر