ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەوە و رایگەیاند، ناكرێت لەچارەسەركردنی كێشەی مووچە، فەرمانبەران زەرەرمەند بن.
ئەمڕۆ شەممە 23-3-2024، سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یەکگرتوو، پێشوازییان كرد لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و بابەتی مووچە و بە تەوتین کردنی مووچە تەوەری گفتوگۆکانیان بوەن،
سەڵاحەدین بەهائەدین پشتیوانی لە خواست و داواكاری ڕەوای مامۆستایان کرد بۆ بەنیشتیمانیكردنی مووچە، و دەرهێنانی لەململانێ سیاسیەكان و ڕایگەیاند، چیتر لەوە زیاتر مووچەخۆران با نەبنە قوربانی و كێشەی مووچە بەیەكجاری چارەسەر ببێت، ڕاشیگەیاند، پێویستی ناکات لەژێر هیچ ناو و بیانویەكدا بابەتی مووچەخۆران بەلاڕێدا ببرێت و ئەو مافەیان زەوت بکرێت.
دواتر ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سوپاسی هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد لە هەوڵ و پشتیوانیەكانیان لە خەباتی مەدەنی مامۆستایان و دواجاریش بردنەوەی سكاڵاكە لەدادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی مووچەوە كە یەكگرتووی داواكەی تۆماركردبوو.