مەسرور بارزانی: هاوخەمی حکومەتی ڕووسیام لەم ساتە سەختەدا



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ڕووسیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “هاوخەمی حکومەتی ڕووسیام لەم ساتە سەختەدا”.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان، بریندارەکان، خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هۆڵێکی بۆنەکان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ئەنجامدرا، بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس کوژران و ١٠٠ کەسیش برینداربوون، دواتریش گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە
پێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە
نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
دوات نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پەیوەندیدار