ئەمڕۆ تاوه‌بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌ دەستپێدەکات



لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا بەفر دەبارێت، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، ” لە پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆوە تاوه‌بارانی به‌خوڕ، ته‌رزه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ دەستپێدەکات”.

ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێکجار مامناوەند دەبێت، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا هەیە، خێراى با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی ئێوارەدا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی.

هاوکات محه‌مه‌د كه‌لاری، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌كه‌م له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ و به‌تایبه‌ت پاش نیوه‌ڕۆكه‌ی تاوه‌بارانی به‌خوڕ، ته‌رزه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر بگرێته‌وه،‌ لە سۆران، ڕاپه‌رین، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان و كه‌ركووك ئه‌گه‌ری بارانی به‌هاری مامناوه‌ند هه‌یه‌ و هه‌ندێ جار خێرای با چالاكه‌، سبەینێ له‌نێوان موسڵ و دهۆك هەوری سۆپه‌رسێل دروست دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17

سلێمانی : 15

دهۆک : 16

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 22

 

 

 

سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا، هۆکار و شێوازەکانی خۆپاراستن لێی
پێت سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا، هۆکار و شێوازەکانی خۆپاراستن لێی
ئەو گروپەی هێرشەکەی دوێنێ شەویان ئەنجامدا…کێشەیان لەگەڵ پوتین چییە؟
دوات ئەو گروپەی هێرشەکەی دوێنێ شەویان ئەنجامدا…کێشەیان لەگەڵ پوتین چییە؟
پەیوەنیدر