دابەشکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی؟



لە شارەکانی عێراق دابەشکردنی بەنزین بەشێوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانییش دەڵێت، “ئەگەر لێرەش جێبەجێبکرێت، پێوەی پابەند دەبین”.

ڕۆژی هەینی بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق دابەشکردنی هەردوو جۆری بەنزینی محەسەن و سۆپەری بەشێوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستی پێکرد.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ شەممە، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، بەنزینخانەکانی خوارووی عێراق سەر بە حکومەتی عێراقن و پابەندبوونیان هەیە، چونکە حکومەت بەنزینەکەیان بۆ دابین دەکات و دەبێت پارەکەش بچێتە سەر هەژماری بانکی.

سەبارەت بە ئەلیکترۆنی کردنی پارەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، چونکە ئێمە بەنزینخانەکانمان بازرگانییە و سەربەخۆیە.

وتیشی، لە بەشێکی بەنزینخانەکان سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیمان هەیە، کە هاووڵاتییان دەتوانن بەکاریبهێنن بە تایبەتی هاووڵاتییانی عەرەب، بەڵام کارکردن پێی لاوازە و خەڵکی پشتی پێنابەستن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەی عێراق لەگەڵ هەرێم جیاواز دەبێت، چونکە لەوێ بڕیارە و پابەندبوون پێوەی ناچارییە، بەڵام لە هەرێم بەنزینخانەکان سەربەخۆن و بەشێوەی بازرگانییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر جێبەجێبکرێت، پێوەی پابەند دەبین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و گاز و سووتەمەنی، لەمەودوا لەسەرجەم پارێزگاکاندا سووتەمەنی جۆری ( محەسەن – سوپەر) بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی   POS لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێدەکات.

خوێندکارانی زانکۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێت خوێندکارانی زانکۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
بریكاری وەزارەتی داد: سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوکایەتییکردنە بە سەرجەم عێراقییەكان
دوات بریكاری وەزارەتی داد: سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوکایەتییکردنە بە سەرجەم عێراقییەكان
پەیوەنیدر