تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا



 

لە میانی ئۆپەراسیۆنیكی ھێزەكانی حەشدی شەعبیدا لە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق، تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و زانیارییەكان لە حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، تیرۆریستێكیان بەناوی (أ. س. م) دەستگیركردووە.

راشیگەیاندووە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوو.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر تیرۆریستە دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر و رادەستی لایەنی دادوەریی كراوە.

پەنابەران هیوایەكیان بۆ سەری ساڵ نییە
پێت پەنابەران هیوایەكیان بۆ سەری ساڵ نییە
منداڵان بۆ دەترسن؟
دوات منداڵان بۆ دەترسن؟
پەیوەنیدر