کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو باران بارینى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو باران بارینى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە باکور و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و ناوەڕاستى هەرێم تا نیوەشەو پاشان کاریگەریەکەى لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەى گەرمیان و کەرکووک دەبێت و لە گەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکورى ڕۆژهەڵات و دروستبوونى تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچەى جیا جیا.
ڕێژەی باران بارینى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:-
هەولێر5.7 ملم
شەمامک 13.0
پیرمام 11.6 ملم
سلێمانى2.5 ملم
چەمچەماڵ 2.0 ملم
دهۆک 12.9 ملم
زاخۆ 18.0 ملم
ئاکرێ 28.2 ملم
ئامێدى 21.8 ملم
بامەرنێ 16.6 ملم
بارزان 15.2 ملم
شەقڵاوە 17.6 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 8.4 ملم
هەڵشۆ 10.0 ملم
کەلار 1.0 ملم
خەبات 9.4 ملم
مانگیش 5.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 11.6 ملم
پێنجوێن 3.2 ملم
ماوەت 3.2 ملم
قەڵادزێ 6.0 ملم
باتوفە 20.8 ملم
سیدەکان 12.8 ملم
کەرکووک 3.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین دڵۆپ دڵۆپ