سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات



بڕیارە ناوەراستی مانگی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات، بۆ ئەنجامدانی دیداری لوتکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 15 نیسانی 2024، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر بانگهێشتی، جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی واشنتن دەکات بۆ ئەنجامدانی دیداری لوتکە، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکانی داهاتوو لە قۆناغی دوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و باشترین ڕێگاکان بۆ هەنگاونان بەرەو هاوبەشییەکی گشتگیر لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دێت لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و دارایی و ڕۆشنبیری و خوێندن و ئەمنیدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە سەردانەکەدا سودانی و بایدن ڕاوێژ لەسەر کۆمەڵێک پرس دەکەن، کە گرنگترینیان پرسە هەرێمییەکان و هەوڵەکانە بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

کەشوهەوای ئەمشەو چۆن دەبێت؟
پێت کەشوهەوای ئەمشەو چۆن دەبێت؟
پێشەوا هەورامانی: عێراق دادگایەکی دەستوری نییە و ئەو دادگایە نادەستورییە
دوات پێشەوا هەورامانی: عێراق دادگایەکی دەستوری نییە و ئەو دادگایە نادەستورییە
پەیوەنیدر