وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئێمە هەمومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستورین. بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستور، عێراق دادگایەکی دەستوری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستوری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستورین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستوری دەدات. بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستوری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.
جەختیشدەکاتەوە ، بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکومەت بریار دەدات مافی دەستوری هەرێم پێشێل بکرێت.کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەرەفی کورستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە.
ئەم قسانەی پێشەوا هەورامانی لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی هۆشداریدا لە بەئامانج گرتنی دادگا و بەدناوکردنی، هاوکات لەناوخۆی هەرێم و عێراقیش هێرشکردنە سەر دادگای فیدراڵی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.