بەناوی بردنی بۆ ئەوروپا ٤ دەفتەر دۆلاری لێ وەرگرتووە



مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لەهاووڵاتییەک سەندبوو.

دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە تۆمەتبارێک فێڵی لێکردوەو بەپاساوی ئەوەی خۆی و خێزانەکەی دەبات بۆ دەرەوەی وڵات بڕی 40 هەزار (چوار دەفتەر) دۆلاری لێ وەرگرتووەو دواتر تۆمەتبار خۆی ونکردووە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار توانییان شوێنی تۆمەتبار بدۆزنەوەو بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین لەقەزای ڕانیە دەستگیریانکرد.

لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدانا کە بەو پارەیەی لەسکاڵاکاری سەندووە، ئوتۆمبێلێک و دەمانچەیەکی کڕیوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئوتۆمبێل و دەمانچەکەو بڕی ماوەی پارەکە.

لەئێستادا تۆمەتبار (س، ج، س) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

لە سبەینێوە لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە
پێت لە سبەینێوە لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە
بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر دادگای باڵا دەربڕی
دوات بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر دادگای باڵا دەربڕی
پەیوەنیدر