پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ٣٣ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومار لە مانگی ڕەمەزاندا لە کەرکوک ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی کەرکوکردا هاتووە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد و دروست، سەبارەت بە بوونی هۆڵێکی یاری قومار لە گەڕەکی قۆرییە، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و 33 کەسیان دەستگیرکردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو کاتەی هێزەکانیان چونەتە ناو هۆڵەکە ئەو کەسانەی لەوێ بوون سەرقاڵی قومارکردن بوون و بازرگان و خاوەنکاری ناوداری تێدابووە، و لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بەڵگەکان کۆکراونەتەوە و لەبەردەستدان لەسەر بەڕێوەچوونی قومار لە هۆڵەکەدا، کە پێچەوانەی یاسا و دابونەریت و ئاین و پیرۆزی مانگی رەمەزانیشە،
پۆلیسی کەرک ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی 389 لە یاسای سزادان کەسەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.