نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەدیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەریە نیوز رایگەیاند، هیچ لایەنێک بیری لەوە نەکردووەتەوە کە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان زەوت بکات و پێشێلی بکات ، بەم نزیکانە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم چارەسەر دەبن،
ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێک لە کێشە هەرگیز کۆتایی نەهاتووەکان یاسای نەوت و غازە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەنگی لەسەر درا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا، بەڵام تا ئێستاش لە پەرلەماندایە و دواهەمین هەمواریشی هەر لە پەرلەمان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە،
دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێست و لێدوانەکانی پارتی نوری مالیکی ڕایگەیاند، “مەسعود بارزانی دڵنیایی پێدام کە لە هەڵبژاردن ناکشێتەوە و بەشدار دەبن، تەنها چاوەڕوانی بەرچاوڕوونین بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵا”
دەشڵێت، ” دادگای فیدراڵی عێراق بە شێکە لە سیستەم و رۆڵێکی باش دەبینێت لە پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەکەماندا ، بۆیە پێویستە رێز لە بڕیارەکانی بگرین ، دادگای فیدراڵی هەڕەشەی لە کەس نەکردووە و بەبێ بەڵگە هیچ بڕیارێک نادات، پاشان دادگا ئەندامێتی کەس هەڵناگرێت و پشتڕاستی ناکاتەوە مەگەر کەسێک داواکاری پێشکەشی بکات”.
وتیشی هەرگیز نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ، تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە پێویست بێت و خۆی بیەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت.