کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرد و دەڵێت، باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی بەفری لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سلێمنای و هەندێک ناوچە هەیە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی کاریگەری بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکەمان هەیە تەواوى ئاسمانى هەرێم هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان , لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت .
دەشڵێت، لە کانەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بەشێوەی تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت . شەویش کاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەروەها کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ کەش و هەوا جارێکیتر ناجێگیری بەخۆیەوە ببینێ و ئاسمان هەور دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان،
باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی تر , لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانى کورت خایەن دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19
18 سلێمانی :
17 دهۆک :
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 22
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 24