ئەمشەو و سبەینێ شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات دره‌نگانی ئه‌مشه‌وو یان به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د كه‌لاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشبینیم وایه‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌وو یان به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناوو ئه‌گه‌ری بارانبارینی مامناوه‌ند بۆ به‌خوڕ هه‌یه‌.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” له‌دوای نیوه‌رۆی سبه‌ی هه‌ینی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ قوڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌سنوری گه‌رمیان و هه‌ولێر و كه‌ركوك و سۆران و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونی ئاستی ئاوو به‌هۆی بارگاوی بوونی هه‌وره‌كان ئه‌گه‌ری هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ , به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو تا شه‌وی شه‌ممه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ پاشان كۆتایی پێدێت”.

راشیگەیاندووە، سبه‌ی خێرای با چالاك ده‌بێت به‌رێژه‌ی ٢٨كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا و بارانه‌كه‌ سه‌رانسه‌رییه‌ و له‌هه‌موو ناوچه‌كان بارانی باش ده‌بارێت دوای ئه‌م شه‌پۆله‌ شه‌پۆلێكی تری بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەروەها کەشناسی هەریمی کوردستانیش بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناچەکانى بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
پیرمام 0.1 ملم
شەقڵاوە 0.3 ملم
سلێمانى 0.1 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدى 2.0 ملم
بارزان 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 0.2 ملم
سۆران 0.4 ملم
ماوەت 0.6 ملم
مێرگە سور 5.2 ملم
سیدەکان 0.6 ملم

یاسین مەحمود پرسەنامەیەک بۆ کوڕان و بنەماڵەی حاجی محەمەدی بامۆکی دەنێرێت
پێت یاسین مەحمود پرسەنامەیەک بۆ کوڕان و بنەماڵەی حاجی محەمەدی بامۆکی دەنێرێت
دەتوانیت بە پارە چی بكەیت؟
دوات دەتوانیت بە پارە چی بكەیت؟
پەیوەنیدر