میدیا عێراقییەکان هەواڵی گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ شاری هەولیر ڕاگەیاند و هاوکات ئامانجی سەردانەکەشیان ئاشکرا کرد.
به‌پێى سەرچاوە عێراقیەکان ، محەمەد شیاع سودانی بە بانگهێشتی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تایبه‌تی نەورۆز له‌سه‌ر چیاى كۆڕه‌ك سەردانی هەرێمی کردووە،
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و کێشەکانی هەولێر و بەغدا بکەن”،
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت له‌دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له 21ى شوبات، بۆ به‌نیشتیمانیكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى زیاتر ئاڵۆز كردووه، بەتایبەت دوای ئەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم حكومه‌ته‌كه‌ى سوودانى تۆمه‌تباركرد به “پێشێلكردنى ده‌ستوور و پێنه‌دانى مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم” و ره‌خنه‌ى تووندى ئاراسته‌كرد.