بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت



وەزارەتی نەوتی عێراق دابەشکردنی هەردوو جۆری بەنزینی محەسەن و سۆپەری بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی ڕاگەیاند،

لە بلاوکراوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و گاز و سووتەمەنی، لەمەودوا لەسەرجەم پارێزگاکاندا سووتەمەنی جۆری ( محەسەن – سوپەر ) بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی  POSلە سەرجەم پارێزگاکان لە سبەینێ هەینی 22ی ئازاری 2024 دەستپێدەکات.

حسێن تالیب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل بە هەردوو جۆری بەنزین (محسن و سوپەر) لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم سیستمی ئەلکترۆنییە سەرکەوتو بووە و لە ئایندەشدا سەرجەم بەرهەمە نەوتی و سووتەمەنییەکان دەکرێنە کارتی ئەلکترۆنی.

جگە لە نەورۆز چەند بۆنەیەکی گرنگ لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا هەیە
پێت جگە لە نەورۆز چەند بۆنەیەکی گرنگ لە ئەمڕۆدا لە جیهاندا هەیە
نەرمین مەعروف: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە ناتوانێت بلۆکی بکات
دوات نەرمین مەعروف: ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە ناتوانێت بلۆکی بکات
پەیوەنیدر