جێگری سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت”با بەڕۆحێکی برایانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژە بەوەدەکات، نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین،
دەشڵێت، با بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەکەمان بدەین.