وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەسەند كرد و بڕی 37 ملیار دیناری دییكەی ڕەوانەی هەرێم كرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار دینار بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر بڕی 571 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەكان ڕەوانەی هەرێم كرا و بەم بڕەوە دەگاتە 608 ملیار دینار، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی دابەش نەكردووە لەكاتبێكدا 50 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە تێپەڕیوە و بۆ ڕەمەزان و جەژن مووچەخۆران پێویستیان بە پارەیە.