وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی ڕادەگرن و کار بەپسوڵەى ژمێرکارى دەکەن.
بەگوێرەى گشتاندنێکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاڕاستەى سەرجەم فەرمانگەکان کراوە، تیایدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاڵپشت بەیاساى ژمارە 9ى ساڵى 2021 بریاردراوە بەراگرتنى کارکردن بەسەرجەم جۆرەکانى پولى دارایی لە هەرێمى کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەجیاتی پولى دارایی پسوڵەى ژمێرکارى بەکاربهێدرێت و داهاتەکەى بۆ گەنجینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بێت.
سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، لەچەند شوێنێک پولى ساختە لەجیاتى پولى پەسەندکراو بڵاوبووەتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى گشتى بڕیاردراوە کارکردن بە پولى دارایی ڕابگیرێت.