ئاماری زیانەکان و قوربانیانی لافاوەکەی دهۆک ڕاگەیەنرا



ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات ڕایگەیاند، لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، 11 کەس برینداربوون و 120 کەسیش ڕزگارکراون.

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری ڕابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانوو لەگەڵ 50 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی دووشەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دهۆک لە کاتژمێر 9ی بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تاوەکو 9ی شەو، لە شاری دهۆک 133 ملیمەتر بارانباریوە.

 

دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد
پێت دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستیپێکرد
“ئاگری نەورۆز” و “ئاگرپەرستی” لە نێوان دوو ئاڕاستەی نەزانیندا!
دوات “ئاگری نەورۆز” و “ئاگرپەرستی” لە نێوان دوو ئاڕاستەی نەزانیندا!
پەیوەنیدر