کاریگەری ڕۆژوو لەسەر غودەی دەرەقی چییە؟



هەندێک کەس بەدەست تێکچوونی کارکردنی ڕژێنی غودەی دەرەقی دەناڵێنن، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارکردنی ئەندامەکانی جەستە هەیە، ئایا ڕۆژوو کاریگەری لەسەر کارکردنی ئەم ڕژێنە هەیە؟

هەندێک لە توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژوو کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی لە جەستەدا هەیە بە ڕێژەیەکی کەم، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی تەندروستی پێیان وایە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لەدەستدانی وزەی جەستە، بۆیە ئاستی غودەی دەرەقی کەم دەبێتەوە لەکاتێکدا لەش هەوڵدەدات میتابۆلیزمی دابەزێنێت بۆ پاراستنی وزە.

سەبارەت بە نەخۆشانی کەمی غودەی دەرەقی، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی (T3) و (T4) و هۆرمۆنی هاندەری ڕژێنەکان (TSH) لە کاتی بەڕۆژووبووندا بۆ کەمترین ئاستی ئاسایی کەمدەبێتەوە، لەکاتێکدا توێژینەوەکانی تر ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاستی هۆرمۆنەکە ( T4) کەم دەبێتەوە لەکاتێکدا ئاستی دوو هۆرمۆنەکەی تر لە سنووری ئاساییدا دەمێنێتەوە.

لەئەنجامی ئەو گۆڕانکاریە ئەگەریانەی لە هۆرمۆنەکانی پێشوودا ئاماژەمان پێکراوە لەماوەی بەڕۆژووبووندا، پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنمایی دەدەن کە دەرمانی چارەسەری کەمی غودەی دەرەقی نزیکەی نیو کاتژمێر یان کاتژمێرێک پێش ژەمی بەربانگ و لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت، چونکە هەڵمژینی دەرمانەکان لەگەڵ خۆراکدا کارلێک دەکەن.

سەبارەت بەوانەی تووشی کێشەی زیادبوونی غودەی دەرەقی دەبن، هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوانەی حاڵەتی سووک تا مامناوەندیان هەیە دەتوانن دوای ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ بەڕۆژوو بن، لەکاتێکدا ئەوانەی بەدەست نیشانە توندەکانەوە دەناڵێنن، لەوانەیە تووشی وشکبوونەوەی لەش، سکچوون و تێکچوونی لێدانی دڵ ببن و ئەوانیش دەبێت پێش بەڕۆژووبوون ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی جەخت لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ دەکەنەوە پێش بەڕۆژووبوون یان دەستکاریکردنی سیستمی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی غودەی دەرەقی دەناڵێنن، هەروەها پێویستە بەبێ ڕاوێژی پزیشک گۆڕانکاری لە لە خواردنی دەرماندا نەکرێت.

“ئاگری نەورۆز” و “ئاگرپەرستی” لە نێوان دوو ئاڕاستەی نەزانیندا!
پێت “ئاگری نەورۆز” و “ئاگرپەرستی” لە نێوان دوو ئاڕاستەی نەزانیندا!
دوات پارێزگاری هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
پەیوەنیدر