فەرمانڕەوای نیویۆرك ڕایگەیاند، ویلایەتی نیویۆرك لە ئەمریكا ڕووبەڕووی بەهێزترین شەپۆلی بەفربارین لە مێژوودا بووەتەوە كە هەڕەشەی بۆ ژیان دروستكردووە.
ئەو شەپۆلەی نیویۆركی گرتووەتەوە، هاوكاتی شەپۆلێكی گشتگیری سەرماوسۆڵە و با، دابەزینی زۆری پلەكانی گەرمایە لە ئەمریكا.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوە و ڕووداوەكانی هاتووچۆوە بەلایەنی كەمەوە 16 كەس گیانیان لە دەستداوە.
فەرمانڕەوای نیویۆرك دەڵێت: فڕۆكەخانەی پوڤالو نیاگرای نێودەوڵەتی تا بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە دادەخرێت، هاوكات بەشێك لە ڕێگاوبانەكان لە ڕۆژانی جەژنی سەری ساڵدا دادەخرێن.
وزەی كارەبا لە 800 هەزار كەس بڕاوە و 1.8 ملیۆن ماڵیش كارەباكەیان كەمیكردووە.
فشاری زۆریش لەسەر سیستمی وزە لە سەرانسەری ئەمریكادا دروستبووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەری و زیانگەیاندن بە هێڵەكانی كارەبا.
ئەمڕۆ نزیكەی 2700 گەشتی ئاسمانی ئەمریكا هەڵوەشێندراونەتەوە و زیاد لە 6200 گەشتیش دواخراون و دوێنێش 5936 گەشتی دیكە هەڵوەشێندراونەتەوە.