پارێزگاری هەولێر بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا





پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئامادەکاری هاووڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز سبەی چوارشەممە لە پارێزگاکە پشووی فەرمییە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاووڵاتییان بۆ جەژنی

نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بڕیارماندا سبەینێ چوارشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٤، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە و لە هەولێر و دهۆک لافاو دروستبوو زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند، بەجۆرێک لە دهۆک سێ هاووڵاتیش بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە و گیانیان لەدەستدا.

کاریگەری ڕۆژوو لەسەر غودەی دەرەقی چییە؟
پێت کاریگەری ڕۆژوو لەسەر غودەی دەرەقی چییە؟
کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند بەردەوام بێت
دوات کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند بەردەوام بێت
پەیوەنیدر