کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت ، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو و بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوام بونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەراست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
پێش بینى دەکرێت رێژەى باران بارینى بەم شێوەیە بێت تاکو 9 ى بەیانى .
هەولێر 9 – 15 ملم
سلێمانی 8 – 12 ملم
دهۆک 10 – 16 ملم
هەڵەبجە 10 – 15 ملم
راپەرین 12 – 16 ملم
گەرمیان 7 – 12 ملم
زاخۆ 10 – 15 ملم
سۆران 8 – 12 ملم
بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمیری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان