ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 636 ملیار دینار لە پشكی بودجەی هەرێم ساڵانە ببڕێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە پابەند كردنی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ خەرج كردنی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI)، كە لەسەر هەرێمی كوردستان كەڵەكە بووە.
دەشڵێت: قەرزەکە بە قیسی ساڵانە دەبڕدرێت بۆ ساڵانی (2023-2024) به‌بڕی (636 ملیار) دینار بۆ هه‌ر ساڵێك.
جەختیشی كردۆتەوە، کە دەبێت لە پشکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ببڕدرێت.