ژنێك وردەكاری هێرشەكەی پاریس دەخاتەڕوو



 

كاربەدەستانی فەڕەنسا دەڵێن ئەو كەسەی ڕۆژی هەینی هێرشی كردە سەر شوێنە كوردییەكان لە پاریس، پیاوێكی تەمەن 69 ساڵی فەڕەنسا‌ییە و ناسراو بەوەی كەسێكی ڕەگەزپەرستە.

بەریڤان فوڕات، بەرپرسی ئەنجومەنی دیموكراتی كوردی لە پاریس، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریكا، لێكدانەوە بۆ هێرشەكە دەكات، بەو پێیەی هێرشەكە تەنیا كراوەتە سەر شوێنە كوردییەكان.

دەڵێت هێرشبەرەكە سەرەتا چووەتە ناو ناوەندی كەلتوری كوردی ئەحمەد كایە و بە چەكەكەی تەقەی لە خەڵكی كردووە و ژمارەیەك كەس برینداربوون، پاشان لەوێ ڕۆیشتووە و هێرشی كردووەتە سەر ڕێستورانتی ئاڤێستە كە لە بەرامبەر ناوەندەكەیە، دواتر بۆ ماوەی نزیكەی 150 مەتر ڕۆیشتووە و گەیشتووەتە ساڵۆنی سەرتاشین و قژبڕینی مونزورMunzur كە خاوەنەكەی كوردە و لەوێش تەقەی كردووە.

لە ئەنجامی تەقەكردنەكانی هێرشبەرەكە 3 كەس گیانیان لەدەستداوە و 10 كەسی دیكە برینداربوون، برینەكانی 2 كەسیان قورسن.

بەریڤان پێیوایە هێرشەكە تەنیا كوردی كردووەتە ئامانج، دەڵێت میدیاكانی فەڕەنسا و دەزگاكانی حكومەت دەڵێن هێرشەكە ڕەگەزپەرستی بووە، بەڵام ڕاستیەكە وەها نییە، چونكە لەو ناوچەیە تەنیا كورد و شوێنی كوردی لێ نییە، بەڵكو خەڵكێكی زۆری بیانی لێیە، وەكو عەرەب و فارس و ئەفریقایی و لوبنانی و جەزائیری، هێرشبەرەكە تەنیا شوێنە كوردییەكانی كردووەتە ئامانج.

دەشڵێت ئەم هێرشە لە كاتێكدا كرا كە چەند ڕۆژێكی ماوە بۆ دەیەمین ساڵیادی كوشتنی 3 ژنی سیاسەتكاری كورد لە پاریس. دەشڵێت ئەگەر ئەو كاتە فەڕەنسا بیوتایە كێ لە پشت كوشتنی ئەو ژنانە بوو، ئەمڕۆ ئەم هێرشە ڕووی نەدەدا.

بەفر نیویۆركی ماندوو كردووە
پێت بەفر نیویۆركی ماندوو كردووە
هێرشبەرەكەی پاریس بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
دوات هێرشبەرەكەی پاریس بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
پەیوەنیدر