بەڕێوەبەرایەتی بهرگری شارستانی دهۆك ئاماری سەرەتایی لافاوەكەی ئەمڕۆی شارەكە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 100 ماڵ و 15 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتوون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگهیاندووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان سەرجەمیان بەناو ئەو گەڕەکانەدا بڵاوبوونەتەوە، کە کەوتوونەتە ژێر لافاوەوە، لە کۆمەڵگەی بەڕۆژکێ بە دوو شۆفڵ هاووڵاتییان لەو ماڵانە هێنراونهته دەرەوە، کە کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە گەڕەکی سەرهەڵدانی شاری دهۆک، كه دهكهوێته نزیک ڕووباری هیشکەڕوو، لافاو چووەتە ناو ماڵان و لە بەشێک لە کۆڵانەکان لافاو تا سەربانی ماڵەکان بەرزبووەوە، تیمەکانی فریاکەوتنیش بە شۆفڵ خەڵکیان لەناو ماڵەکانەوە ڕزگار كرد.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە ئاو بردی و تیمهكانی بهرگریی شارستانی توانیان دووان لە سەرنشینەکان ڕزگاربکەن، بهپێی زانیارییهكان دووانهكهی دیکەش گیانیان لەدەستداوه و بێسەروشوێنن و سهرجهمیشان له نهتهوهی عهرهبن.
لای خۆشیەوە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە هاووڵاتیان کرد بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.