دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی كوردی و جەژنی نەورۆز جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی کوردی و لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز جموجۆلی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی تەمەرچینی ئێران بەردەوام و ئاسایی دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم سێ ڕۆژی (پێنج شەممە و هەینی و شەممە 21 بۆ 23ی ئادار)ی كردووە بە پشووی فەرمی بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە.