بەغدا زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد



وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆنی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد، بەڵام تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەدراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ملیارێک و 503 ملیۆن دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 37 ملیار دیناری دیکەی لە بەغدا کردبوو بۆ مووچە و تا ئێستاش دیار نییە کەی مووچە دابەش دەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەو پارەیە دابەش نەکات کە بەغدا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی کردووە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە.

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەربارەی خەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە دەرکرد
پێت وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەربارەی خەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە دەرکرد
هێمن هەورامی: ناچینە هەڵبژاردنێکی دیزاینکراو کە مەبەست لێی پارچەکردنی هەرێمی کوردستانە
دوات هێمن هەورامی: ناچینە هەڵبژاردنێکی دیزاینکراو کە مەبەست لێی پارچەکردنی هەرێمی کوردستانە
پەیوەنیدر